بهغداد-INA
فایەق زێدان سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى،ئەمڕۆ شەممە،لەنەینەوا جەختیکردەوە لەبێلایەنییەکى تەواو لەجێبەجێکردنى یاسا لەهەر دۆخێکدا بێت.
زێدان لەچوارچێوەى سەردانەکەى بۆ پارێزگاى نەینەوا،کەپەیامنێرى ئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA)ئامادەى بوو،ڕایگەیاند"سەربارى داگیرکردنى پارێزگاکە لەلایەن تیرۆرەوە بەڵام دادگا لەئەرکەکانى بەردەوام بوو لەپێگەیەک لەدەرەوەى ناوەندى پارێزگا،ئەویش لەپێناو پیشاندانى پەیامێک کەدەسەڵاتى یاسا دەبێت کارا بێت تەنانەت لەدۆخە سەختەکانیشدا".
فایەق زێدان جەختیشیکردەوە کردەوە"دادگا سەر لەنوێ بەڵێن دەدات بەپەرۆش بێت بۆ جێبەجێکردنى یاسا بەبێلایەنییەکى تەواو سەربارى هەموو دۆخ وئاڵنگارییەکاندا".