سەرۆک کۆمار: بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگییەکان پێویستیمان بە کاری بەیەکەوەییە

سیاسی
  • 19-02-2022, 12:36
  • +A -A

    بەغداد-INA
    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ شەممە،جەختیکردەوە لەپێویستى  کاری بەیەکەوەیی بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگییەکان.
    سەرۆک کۆمارلەتویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر کەئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA)بەدواداچوونى بۆ کردووە،ڕایگەیاند"لە ساڵیادی شەهیدبونی ئایەتوڵا محەمەد محەمەد سادق سەدر و دو کوڕەکەیدا، ژیان و هەڵوێستەکانی یاد دەکەینەوە کە لە کاروانەکەیدا بەرجەستە ببو لە شەڕی ستەمکاری و چەسپاندنی بنەماکانی ئازادی.
    ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ یادێکی مێژوییە بۆ جەختکردنەوە لە گرنگی هاوهەڵوێستی و کاری بەیەکەوەیی بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو ئاستەنگیە جدییانەی عێراقییەکان روبەڕوی بونەتەوە.