ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری پارێزگاری بانكی ناوەندی و جێگرەكەی كرد

سیاسی
  • 19-02-2022, 11:24
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ شەممە بەسەرۆکایەتی حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بەبێ ئامادەبوونی وەزیری دارایی، میوانداری پارێزگاری بانکی ناوەندی مستەفا غالب و جێگرەکەی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخ لەئەنجامی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار.
    بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوەتوە، حاكم زاملی رایگەیاند:
    قەدەغەی گەشتکردن بۆ وەزیری دارایی دەردەکرێت و وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای هەواڵگری بەرپرسن لە گەشتكردنی، تا ئەو کاتەی داواکارییەکانی ئامادەبوونی خۆی لە ئەنجومەنی نوێنەران تەواو بکات و شایەتی بدات و ئەو فایلانەی لەسەر ئەو هەیە یەكلایی بکاتەوە.
    وتیشی: لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داوای 50 پەرلەمانتار دانیشتنی بەپەلە سازدەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سیاسەتی دارایی و قاچاخچێتی دراو و ڕێژەی ئاڵوگۆر.
    ئاشكراشیكرد: وەزیری دارایی ئەزمونە لەدەستچووەکانی گەیاندە ئەو کۆمپانیایانەی کە لەدەرەوەی عێراق بەڕێوەیدەبرد و هیچی بۆ ئەم وڵاتە نەکردووە و تەنها لە یەک ساڵدا بەشداری لە بەرزبوونەوەی قەرزی عێراق بۆ 27 تریلیۆن دینار کردووە.
    وتیشی: وەزارەتی دارایی تا ئێستا حسابی دارایی خۆی نەناردووە و هیچ ڕێوشوێنێکی نەگرتووەتە بەر بۆ کۆکردنەوەی قەرز لە کۆمپانیاکانی پەیوەندی تەلەفۆنی و پارەی قاچاخ و مانگە دەستكردەكان، رونیشیكردەوە: ئەو فایلی هەیە بۆ ئیدانەکردنی خودی وەزیر و هەروەها وەزارەتی دارایی.
    حاكم زەمیلی راشیگەیاند: بانکی ناوەندی دەستەیەكی سەربەخۆیە لە ژێر سەرپەرشتی ئەنجومەنی نوێنەران و ئێمە بەرپرسیارین لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی دارایی و تۆمەتبارکردنی هەر کەسێک کە بەدوای تێکدانی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری پەرلەماندا بێت.