وەزیری دەرەوە بۆ وەزیری بەرگری توركیا گرنگە ڕێز لە سەروەری عێراق بگرن

سیاسی
  • 19-02-2022, 10:54
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی 58 مین کۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی میونخ لە شاری میونخی ئەڵمانیا چاویکەوت بە خەلووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، رایگەیاند: هەردوولا باسیان لەپەیوەندی دۆستایەتی و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و چۆنیەتی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو پەیوەندییانە كرد و هەروەها ژمارەیەک دۆسیەی جێیگرنگی  هاوبەشی هەردوولا و بارودۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتیان تاوتوێكرد.
    فوئاد حوسێن تەئكیدیكردەوە، كە گرنگە وڵاتانی دراوسێ ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرن و وتیشی: بڕوابوون بەبنەماکانی دەستووری عێراق کە پەرۆشیی عێراق نیشان دەدات بۆ ئەوەی باشترین پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ وڵاتاندا دروست بکات و لە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستانەوە کێشەکان چارەسەر بکات و ڕێگە بە هیچ کەسێک نەدات عێراق بکاتە گۆڕەپانێك بۆ دەستدرێژی دژی وڵاتانی دراوسێ.
    دووپاتیشیكردەوە كە سەقامگیریی عێراق بۆ سەقامگیریی ناوچەكە گرنگە.
    لەبەرامبەردا وەزیری بەرگری تورکیا ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەشی نێوان عێراق و تورکیا كرد و وتیش: توركیا باوەڕی بەسەقامگیری و سەروەری عێراق هەیە، و راشیگەیاند: بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ بە ئیرادەی هاوبەشی بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە دیاری دەکرێت.