بەغداد ـ INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ هاوتا کوەیتی و قەتەرییەكەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەكەیان تاوتوێکرد.
نووسینگەی راگەیاندنی محمد حەلبوسی لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوە، دەڵێت: لە پەراوێزی 32هەمین کۆنفرانسی یەکێتی پەرلەمانتارانی عەرەبیدا، حەلبوسی لەباڵیۆزخانەی عێراق لەقاهیرە پێشوازیكرد لە مەرزوق غانم سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوەیت و حەسەن بن عەبدوڵڵا غانم سەرۆکی ئەنجومەنی شورای قەتەر.
راشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەكە کرا و جەخت لە پێویستی هەماهەنگی و یەکڕیزی هەڵوێستەكان كرایەوە لە نێوەندە عەرەبی و ئیسلامی و نێودەوڵەتیەکاندا.