حەلبوسی: هەڕەشەی ئەوانی تر قبوڵناكەین

سیاسی
  • 18-02-2022, 20:10
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند: ئەمڕۆ ئیرادەی بێکۆنتڕۆڵ دەردەكەوێت و هەوڵدەدات بۆ تێکشکاندنی شكۆی دەوڵەت و هەڕەشەکردن لەپێکهاتەکانی خەڵك.
    حەلبوسی ئەمڕۆ هەینی لە تویتێکدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، دەڵێت: ئێمە لە سەرەتاوە سیاسەتمان وەک بەدیلێک بۆ ئەو چەکە هەڵبژارد کە لە ناوچەكانماندا بەرزدەكرایەوە، بۆ ئەوەی دڵنیابین کە توندوتیژی دەوڵەت دروست ناکات، بەڵکو بە ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی بەپێی دەستووری فەرمانڕەوا و هێزی یاسا بنیاتنراوە.
    وتیشی: ئەمڕۆ ئیرادەیەکی بێ کۆنتڕۆڵ هەیە کە هەوڵ دەدات بۆ تێکشکاندنی شكۆی دەوڵەت و هەڕەشەکردن لە پێکهاتەکانی خەڵک، ئێمە لە چەکی یەکەمین نەترساین و هەڕەشەی ئەوانی تریش قبوڵ ناکەین و ڕێبازی خۆمان ناگۆڕین بۆ بنیاتنانی دەوڵەت دوور لە توندوتیژی.