بەغداد ـ INA
ئەحمەد روبەیعی ئەندامی پەرلەمان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: جوڵەیەک بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار و پشتگیریشی هەیە.
روبەیعی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران داوادەکەن کە نرخی دۆلار کەمبکرێتەوە و بگەڕێنرێتەوە بۆ دۆخی پێشووی، بەتایبەتی دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کە گەیشتە نزیکەی 95 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. وتیشی: لەناو زۆرێک لە پەرلەمانتاراندا ڕێنوێنی جدی هەیە بۆ کەمکردنەوەی نرخی دۆلار دوای بەرزبونەوەی نرخی شتومەك.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەرزبونەوەی نرخی دۆلار کاریگەری زۆری کردووەتە سەر هەموو كەسێك بەتایبەتی ئەو كەسانەی ئاستی دەرامەتیان نزمە، وتیشی: هیوادارە کوتلە سیاسییەکان پشتگیری ئەم بڕیارە بکەن بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار و پشتگیریکردنی ئەم خواستە گشتییە، چونکە كارلێكی گەورە لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەو ئاراستەیەدا هەیە.
جەختیشی لەسەر گرنگی وەبەرهێنان لە بەرزبونەوەی نرخی نەوت کردەوە لە پێناو کەمکردنەوەی نەهامەتی هاوڵاتیان و کێشەی وەبەرهێنان، لەگەڵ رەخساندنی هەلی كار بۆ زۆربەی گەنجەكان و بێ كاران.