عێراق بەشداری لە کۆڕێکى کۆچبەران و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە شاری میونخی ئەڵمانیا دەکات

سیاسی
  • 18-02-2022, 18:34
  • +A -A

    به‌غدا-INA   
    فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە،ئەمڕۆهەینی بەشداری لە کۆڕێکى کۆچبەران و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە شاری میونخی ئەڵمانیا کرد.
    ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کەدەستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند، "فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە،بەشداریکرد لە کۆڕى (کۆچ و ئاسایشی نێودەوڵەتی) لە پەراوێزی 58مین کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ کە لە شاری میونخی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
    ڕایشیگەیاند: "بەشداربووان باسیان لە هۆکار و ڕەگە مێژووییەکانی کۆچی نێودەوڵەتی و چۆنیەتی مامەڵەکردنی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ دۆسیەی کۆچبەران و بەرنامەکانی بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانیان کرد  وهەروەها گفتوگۆکردن لەسەر هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی سێیەم بۆ چارەسەرکردنیان.
    وتیشی: "بەشداربووان ئەوەیان ڕوونکردەوە کە هەژاری و گەندەڵی و وکەمبوونەوەى پێداویستییەکانى ژیان و خزمەتگوزارییەکان لەگرنگترین هۆکارەکانن کە دەبنە هۆی کۆچکردن،ئاماژەیشیاندا گرنگیدان بەکوالیتی پەروەردەوە ودابینکردنی خزمەتگوزاری و سەقامگیریی سیاسی و گەشەپێدانی ئابووری گرنگن بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی کۆچکردنی نێودەوڵەتی".