بهغدا-اهع
بەڕێوبەرایەتى هەواڵگیرى سەربازى،ئەمڕۆ هەینى،تیرۆرستێکى لەئەنبار دەستگیرکرد.
شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستى ئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA)کەوتووە،بڵاویکردەوە"لەچوارچێوەى هەوڵەکانى بۆ ڕاوەدوونانى پاشماوەکانى تیرۆرستانى داعش وبەپشت بەستن بەزانیارى وردى هۆبەى هەواڵگیرى فیرقەى دەیەم وبەهەماهەنگى لەگەڵ بەشى هەواڵگیرى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانى ئەنبار وبەهاریکارى لەگەڵ هەواڵگیرى فەوجى سێیەمى لیواى38ى پیادە تیرۆرستێک لەناوچەى ئەبو جیر لەشارى روومادى لەئەنبار دەستگیرکرا.
وتیشى"تیرۆرستەکە بەپێى ماددەى4ى تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکراو بوو"،ئاماژەیشیدا"ڕادەستى لایەنى پەیوەندیدار کراوە دواى تەواوبوونى هەموو ڕێکارە یاساییەکانى.
سەرۆک وەزیران گەیشتە پارێزگای نەینەوا
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات