بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمڕۆ هەینى، لەگەڵ ئیبراهیم بوغالی سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی نیشتمانی جەزائیر،پتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد.
نوسینگەى ڕاگەیاندنى حەلبوسى لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستى ئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA)کەتووە،بڵاویکردەوە"حەلبوسی و شاندی نوێنەرایەتى یاوەری پێشوازی کرد لە ئیبراهیم بوغالی سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی نیشتمانی جەزائیر، لە پەراوێزی سی و دوو هەمین کۆنگرەی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی".
ڕاگەیەندراوەکە وتیشى"لەدیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و رێگەکانی گەشەپێدانی کرا لە نێوەندە پەرلەمانی عەرەبی و ئیسلامی و نێودەوڵەتیەکان".
لای خۆیەوە بەرێز بوغالی خواستی جەزائیری نیشاندا بۆ پتەوکردنی پەیوەندی و هاریکاری دۆستانە لە نێوان هەردوو وڵات لەئاستێکی پێشکەوتودا لەرێی لیژنەی برایەتی لە ئەنجومەنی گەلی نیشتمانی جەزائیر.
پارێزگاری کەرکوک رۆژی چوارشەممەی کردە پشوو