به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، پێنج تیرۆرست له‌چوار پارێزگا دەستگیرکراون.
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستى ئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA)بڵاویكرده‌وه"بەپێى ڕاسپاردەکانى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان،دەزگاى دژە تیرۆر بەردەوامە لەئۆپراسیۆنە قارەمانێتییەکانى وتوانیویانه پێنج تیرۆرست له ناوچه جیاجیاكان ده‌ستگیربكه‌ن".
وتیشى"سوارەکانى ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت له باكوری پارێزگای به‌غدا و به‌دیاریكراویش له‌ناوچه‌ی ته‌رمییه له هه‌ڵمه‌تێكدا تیرۆرستێكیان سەر بەچەکدارانى داعش ده‌ستگیركردوه،کەچى دووه‌م ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه‌كانی شه‌رگات و حه‌زه‌ری سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدراوه و له‌و چالاكیانه‌شدا دو تیرۆرستی دیكه ده‌ستگیركراون یەکێک لەئۆپراسیۆنەکانیش بەهەماهەنگى لەگەڵ دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراقى ئەنجامدراوە".
ئاماژەیشیدا"ده‌زگای دژه تیرۆر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتى دژه تیرۆر له هه‌ولێر توانیویانه دو تیرۆرستی دیكه ده‌ستگیربكه‌ن"،دووپاتیشیکردەوە"دەزگاى دژە تیرۆر بەهەماهەنگى لەگەڵ لەدەزگا ئەمنییەکانى دیکە لەباکوورى عێراق تاوەکو باشوور بەردەوامە لەڕاوەدوونانى پاشماوەکانى داعش،وئامانجى سەرەکیش بەگەیشتن بەرەو عێراقێکى ئارام وسەقامگیر دوو لەتیرۆر وتوندڕەوى دێتەدى