حەلبوسی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سوریا هاوكاریكردنی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێكرد

سیاسی
  • 18-02-2022, 15:24
  • +A -A

    بەغدا ـ INA

    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەراوێزی 32یەمین کۆنفرانسی یەکێتی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی، پێشوازیكرد لە محەمەد ئەکرەم عەجلانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سوریا.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) كەوتوە، رایگەیاند: محمد حەلبوسی و محمد ئەكرەم عەجلانی بارودۆخی گشتی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەماهەنگی كاری پەرلەمانیان تاوتوێكرد، ئەمەش كە لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی برادایە و جەختکرایەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی سوریا.
    ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: كە هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەسەر هاوکاریکردن بۆ کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دەستپێکردنی هەنگاوی پراکتیکی و لابردنی ئاستەنگەکانی هەردوولا و گەڕاندنەوەی ژیان بۆ دەروازە سنوورییەکان.