سەید سه‌در: واز لە هەڕەشە و هۆشداری بهێنن وڵات ناگەڕێنینەوە دەستی گەندەڵکاران

سیاسی
  • 18-02-2022, 16:02
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەید موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ڕی ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ هه‌ینی،دووپاتیکردەوە جارێكی دیكه‌ ده‌نگی مشه‌خۆره‌كان زیاد به‌رزده‌بێته‌وه‌ و ئه‌م ده‌نگانه‌شیان له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ هیچی دیكه‌ نییه‌.
    سەید سەدر لەتویتێکدا کەئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA) بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند:من ئەو کەسە نیم هەڕەشەى مردنى لێبکرێت..چونکە هیچ شتێک ناتوانێت شوێنکەوتووى محەمەد بترسێنێت".
    وتیشى"جارێكی دیكه‌ ده‌نگی مشه‌خۆره‌كان زیاد به‌رزده‌بێته‌وه‌ و ئه‌م ده‌نگانه‌شیان له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ هیچی دیكه‌ نییه‌".
    ئاماژەیشیدا" "جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانمان ده‌كه‌ن كه‌ به‌شێكن له‌ كیانی پێكهێنانی حكومه‌تی نیشتمانی بنكه‌ فراوان کە(نەڕۆژهەڵاتییە ونەڕۆژئاوایی)، كه‌ خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ هیچ لایه‌نێك و كه‌سێك ناگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو روناكی ئه‌م حكومه‌ته‌ ده‌بێته‌ روناكییه‌كی پرشنگدار بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ خۆری ئه‌م نیشتمانه‌ و خاك و به‌رهه‌م و رۆڵه‌كانی له‌ سایه‌یدا به‌ ئارمی ژیان بكه‌ن، چونكه‌ خۆشه‌ویستی نیشتیمان لە ئیمانه‌".
    ڕایشیگەیاند"لێره‌وه‌ پێتان راده‌گه‌یه‌نم، كۆتایی به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانتان بهێنن، چونكه‌ چیتر وڵاته‌كه‌مان راده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران ناكه‌ینه‌وه‌ و نیشتمانه‌كه‌مان نافرۆشین به‌ بێگانه‌كان،لەبەر ئەوەى به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نیشتمانی بنكه‌ فراواندان و له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ده‌سته‌وه‌ستان نابین و رێگه‌ناده‌ین تیرۆر و گه‌نده‌ڵی كۆنتڕۆڵی ئێمه‌ بكات، چونكه‌ مێژومان پڕه‌ له‌ هێز و سه‌بر و به‌رده‌وامی".