بهغدا-اهع
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە گەیشتە ئەڵمانیا بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی میونخ.
ئەحمەد ئەلسەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا كە ئەمڕۆ هەینی کۆپییەکى دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)کەوتووە،ڕایگەیاند: فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە گەیشتە شاری میونخی ئەڵمانیا، بۆ بەشداریكردن لە کارەکانى 58 مین كۆنفرانسی ئەمنی.
وتیشی: وەزیری دەرەوە ژمارەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ هاوتاكانی و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی بەشداربووی كۆنفرانسەكە ئەنجام دەدات.