بهغدا-اهع
نرخی فرۆشتنی دۆلار بە 147 هەزار و 500 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك بووە، هاوكات نرخی كڕینی ئەو دۆلارەش 147 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێك.
بانكی ناوەندیی عێراق پێشتر بڕیاریدا نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق هەموار بكات، چونكە نرخی كڕینی دۆلار لەوەزارەتی دارایی 1450 دینار بووە و هاوكات نرخی فرۆشتنی بانكەكان بەبڕی 1460 دینار بۆ هەر دۆلارێك دانراوە.