بهغدا-اهع
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییە گشتییەكان ،ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند كە بەردەوام دەبێت لەجێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستکردنى خانووى كەم تێچوو لەناحیەی ئەلنعمانیەی سەر بەپارێزگای واست و 248 خانووی نیشتەجێبوون
ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)کەوتووە،بڵاویکردەوە: پرۆژەكە لە 248 خانووی نیشتەجێبوون پێكدێت بە خوێندنگایەكی 12 پۆلی و كارەكانی ئێستا بریتین لە دانانی بناغەی (89) خانوو،لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: كارەكە بە خێرایی بەرز بەردەوام دەبێت، بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە بەپێی تایبەتمەندییە تەكنیكییە پەیڕەوکراوەكان و كاتە دیاریكراوەکانى.