بەغدا_(INA)
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ،ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ڕازی بوو کە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجام بدرێت.
نووسینگەی تایبەتی سەید سەدر لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)کەوتووە ڕایگەیاند:"سەید سەدر ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن مەسعود بارزانییەوە پێگەیشت کە تێیدا هەردوولا باسیان لەهەنگاوە پێویستەکان و هاوئاهەنگکردنی پۆستەکانی هاوپەیمانی ستراتیژی کرد لەقۆناغی ئێستادا بۆ گەیشتن بەپێکهێنانی حکومەتی زۆرینە نیشتمانی".
وتیشی: "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانی سێ قۆڵی ئەنجام بدرێت"