شکستهێنانی هەوڵێکی ‌ته‌قاندنه‌وه‌ی دو تاوه‌ری كاره‌با لە سەلاحەدین

ئەمنی
  • 16-02-2022, 16:10
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی دو تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین شكست پێبهێنن


    لەراگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئەمنی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە رایگەیاند:"به‌ پشت به‌ستن به‌دواداچونی وردی هه‌واڵگریی و مه‌یدانیی ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هێزه‌كانیان توانیویانه‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی دو تاوه‌ری گه‌وره‌ی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با به‌ دو بۆمبی چێندراو شكست پێبهێنن". 


    راشیگه‌یاند"بۆمبه‌كه‌ له‌سه‌ر تاوه‌ره‌كان دانرابون كه‌ كاره‌بای گه‌یاره‌ بۆ پارێزگای كه‌ركوك ده‌گوازنه‌وه‌، به‌تایبه‌ت تاوه‌ری 51 و تاوه‌ری 52 بون".


    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌"به‌ هه‌وڵی ئه‌ندازیاری سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین توانراوه‌ بۆمبه‌كان پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه‌ و رێگه‌ بگیرێت له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و تاوه‌رانه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی ماددی یان گیانی لێبكه‌وێته‌وه"‌.