بەغدا_(INA)
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، بەیاوەری شاندێکی پەرلەمان بە سەردانێکی فەرمی بەرەو قاهیرە بەرێکەوت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە رایگەیاند:"حەلبوسی بەیاوەری شاندێکی پەرلەمان بە سەردانێکی فەرمی بەرەو قاهیرە بەرێکەوت بۆ بەشداری لە سی و دووهەمین کۆنگرەی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی، و چوارەم کۆنگرەی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆکی ئەنجومەن و پەرلەمانەکانی عەرەب".