بەغداد ـ INA
ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڵێنیدا چاودێری نرخی خۆراک بکات و کۆنتڕۆڵی دەستكاریكردنی نرخ بكات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوە دەڵێت: مستەفا كازمی سەرۆک وەزیران، و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نەتەوەیی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ئەمنی و پێشکەوتنەکانی گۆڕەپانی عێراق و هەرێمی کرا. وتیشی: ئەنجومەنەکە بڕیاریدا میوانداری وەزیری نەوت بكات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بڕیاری ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە بەڕێوەبردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان و هەروەها چەند کێشەیەکی دیکە لە کارنامەی خۆیدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نەتەوەیی بەوەزارەتی نەوتی راسپارد کە ڕاوێژکار و شارەزایان لەناوەوە و دەرەوەی عێراق بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی نەخشەڕێگایەکی تەکنیکی و کاتی لەم بوارەدا پەرەپێبدات.
هاوكات ئەنجومەنەکە بڕیاریداوە وەزارەتی نەوت راسپێرێت بۆ پەیوەندیکردن و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا و وڵاتانی پەیوەندیدار ، بە مەبەستی ئامادەکردنی میکانیزم و هەنگاونان بۆ بەڕێوەبردنی ئەم دۆسیەیە بەپێی بەندەکانی دەستوور و بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی.
راشیگەیاند: لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەدواداچوونی چەتەکان و چالاککردنی فەرمانی دەستگیرکردن کە ماوەیەکە جێبەجێ نەکراوە گفتوگۆی لەبارەوە کراوە و ئەنجومەنەکەش دووپاتی کردەوە کە هەموو ئامرازەکانی پشتگیری بۆ هێزە ئەمنییەکان دابینکراوە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەكانیان.
هەر لە كۆبونەوەكەدا ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بەدواداچوونی بۆ ئەو ڕێنماییەی پشتڕاستکردەوە کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەریکردووە سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی نرخی خۆراک و کۆنترۆڵکردنی دەستکاریکردنی نرخەکان.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست