بەغدا_ (INA)
دەستەی دەروازە سنوریەکان،ئەمڕۆچوارشەممە رایگەیاند هەوڵێكی پووچەڵ كردۆتەوە بۆ فێڵكردن و دەستكاریكردن و بەفیڕۆدانی موڵكی گشتی لە دەروازەی سنووری مونزەرییە.
دەستەکە لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە رایگەیاند:"مەرزی مونزەرییە توانی دوو ئۆتۆمبێل کە پێچەوانەی رێنماییەکانە دەست بەسەردابگرێت نەهێلن لە پێشێلكردنی مەرج و كۆنتڕۆڵەكانی هاوردەكردن، كە بەنیازبوون قاچاخچێتی بكەن".
وتیشی"لە ڕێگەی ڕێكاری دۆزینەوە و گونجاندن و وردبینیكردنی ماددەكان و ئەو چارەسەرەی كە ئەنجام دراوە، دەركەوت كە گۆڕانێك هەیە لە وەسفی ماددە باركراوەكاندا، كە تیایدا (كارتۆنی نیشان كراوە بە هێمایەكی بازرگانییەوە) و ڕێگەپێدراو كە (كارتۆنی بەتاڵ) لەشوێنی داناوە وپێچراوە بە ئەمەش نووسراوی لێخۆش بوونی هەیە بە گوێرەی رێنماییەكانی گەشە پێدانی پیشەسازی،ئەمەش فێڵی پیشەسازییە وهەڵاتنە لە بژاردنی گومرگ وباج،کە ئەمەش دەبێتە هۆی بە فیڕۆدانی موڵكی گشتی.
باسی لەوەکرد"مادەكان و مامەڵەی گومرگی بۆ بنكەی پۆلیسی گومرگی كراوە بۆ ئەوەی بابەتەكە بخەنە بەردەم سەرنجی دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەوانەی سەرپێچییان كردووە و كەمتەرخەمەكانیش بدرێنە بەردەم یاسا".