بەغداد ـ INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتنی شاندێكی ئەمنی بۆ بنكەی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند،
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە راگەیەندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:" شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، عەبدولئەمیر شەمەری گەیشتوونەتە بنكەی عەین ئەسەد.
وتیشی"شاندەكە فەرماندەی هێزی زەمینی و بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنە ناوەندییەكان و بەڕێوەبەری ئەندازیاریی سەربازیی حەشدی شەعبی و بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەكانی فەرماندەیی هێزە سنوورییەكان دەگرێتەوە".
ئەوەش هاتووە"شاندەكە لە بارەگای ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و تیایدا كورتەیەك لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان و دۆخی ئەمنی لەم ناوچەیە باسكراوە".