بەغداد ـ INA
حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان
پرسی ماددەی هۆشبەر لەعیراق تاوتوێدەكەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەكدا نووسینگەی راگەیاندنی جێگیری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتوە، دەڵێت: بەسەرۆكایەتی حاكم زاملی پانێڵێك بەناوی (بەڵای ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق ... لۆژیك و چارەسەرەکان) دەستی پێكرد.
راشیگەیاند: پانێڵەكە بە ئامادەبوونی وەزارەت و دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەدەچێت.