بەغداد ـ INA
سەید موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر داوادەكات سزای هەموو ئەو كەسانە بدرێت کە هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخی بازاڕ دەدەن.
سەید موقتەدا سەدر لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، دەڵێت: دوای بەرزبوونەوەی ئاڵوگۆڕی دۆلار بە سوود و زیانەکانیەوە نابێت هەرگیز نرخی بازاڕ بەرزبكرێتەوە بێت، بەتایبەتی بۆ ئەو کاڵا گرنگانەی کە خەڵک لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیدا پێویستی پێیەتی.
وتیشی: پێویستە لە ڕێگەی ئاسایشی ئابووریەوە کار بکرێت بۆ سزادانی هەموو بازرگانان و هاوشێوەکانی بەپێی یاسا، بەتایبەتی کە ئێمە لە مانگی پیرۆزی (رەمەزان) نزیک دەبینەوە.
رەونیشیكردەوە: كە پێویستە حکومەت بە توندی مامەڵە لەگەڵ هەموو سەرپێچیکاراندا بکات، ئیتر گرنگ نییە کێ ئەو کارەی کردووە.