كازمی جەختی لەسەر گرنگی رێگاكانی هاریكاری ئیسلامی كردەوە

سیاسی
  • 16-02-2022, 13:30
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆچوارشەممە ،دووپاتیكردەوە لەسەر گرنگی ڕێگەكان كە ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی سەرۆكایەتییان دەكات،
    لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە كۆپیێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) هاتووە رایگەیاند:"مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە  پێشوازی لە یاریدەدەری سكرتێری گشتی بۆ كاروباری سیاسی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی ، یوسف بن محەمەد ئەلزەبیعی و شاندەكەی كردووە".
    وتیشی:"كۆبوونەوەكە گفتوگۆی كاراكردنی ڕۆڵی عێراق وەك ئەندامێكی دامەزرێنەری ڕێكخراوەكە و بەرزكردنەوەی ئاستی بەشداری لەچالاكییەكانی و ڕۆڵی لەپتەوكردنی دۆستایەتی نێوان وڵاتانی ئەندام و هەروەها بەدواداچوونی ڕێوشوێنەكانی كردنەوەی نووسینگەیەك لەبەغدا"،
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: گرنگی ڕێگاكانی هاوكاری ڕێكخراوەكە بەتایبەتی لەمامەڵەكردن لەگەڵ ئەو گرفتانەی كە ئێستا لەلایەن وڵاتانی ناوچەكەو جیهانی موسڵمانەوە ڕووبەڕوویان بۆتەوە.