بەدواداچوون ـ INA
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: داگیرکاری ئۆكرانیا لەلایەن روسیاوە هێشتا ئەگەرێكی كراوەیەو وتیشی: هێشتا واشنتۆن پشتڕاستی نەکردۆتەوە کە ڕووسیا دەستی کردووە بە کشاندنەوەی هەندێک لە هێزەکانی دوای تەواوبوونی مەشقەکانی ئەم دواییەیان لە نزیک ئۆکرانیا.
جۆو بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە وتارێكدا لە کۆشکی سپی
رایگەیاند: ئەگەر ڕووسیا لە چەند ڕۆژ و هەفتەی داهاتوودا ئۆکرانیا داگیر بکات، ئەوا زیانی مرۆیی لە ئۆکرانیا زۆر گەورە دەبێت و لەبەرامبەردا تێچوی ستراتیژی ڕووسیاش زۆر گەورە دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەگەر ڕووسیا هێرشبکاتە سەر ئۆکرانیا، ئەوا روبەڕوی ئیدانەکردنی بەرفراوانی نێودەوڵەتی دەبێتەوە، وتیشی: لەگەڵ ڕوسیادا ژووری زۆری دیبلۆماسی هەیە و دەتوانێت خۆی لە ململانێ لە گەڵ ئەوروپا بەدوور بگرێت.
بایدن رونیشیكردەوە: ئەمریکا و ناتۆ مەترسی بۆ سەر ڕووسیا دروست ناكەن و ئۆکرانیا نابێتە هەڕەشە بۆ ڕووسیا ، و وتیشی: نە ئەمریکا و نە ناتۆ موشەکیان لە ئۆکرانیا نییە و هیچ پلانێکیش نییە بیبەنە ئەوێ.