سەدر نوسراوێک ئاراستەی پەرلەمان دەکات

سیاسی
  • 15-02-2022, 17:00
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر،ئەمڕۆ سێشەممە، نامەیەکی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
    سەدر لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)چاودێریکردووە رایگەیاند:"کاری پەرلەمان تەنها پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سێ سەرۆکایەتییەکە نیە، بەڵکو دەبێت پەرلەمان کار بکات بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پرۆسەی چاکسازی و چاودێری چالاکتر بکات".
    ئاماژەی بەوەشکرد"داوا لەپەرلەمان دەکات پەلەبکات لە پێکهێنانی حکومەتی چاکسازی و حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی، هەروەها داوا دەکات لیژنەکانی پەرلەمان چالاک بکرێن و هەرکەسێک گومانی گەندەڵی لەسەر بو، بانگ بکرێت بۆ لێپرسینەوە جا ئەگەر لەهەر پلە و پۆستێکدا بێت".
    سەدر وتیشی"داوا دەکات پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی بەزوترین کات دەستپێبکەنەوە و ئەو پڕۆژانەش کە بەهەر هۆکارێک دواکەوتون لێپرسینەوە لەگەڵ فەرمانگە حکومییەکان و کۆمپانیاکاندا بکرێت، هەروەها داوا دەکات رۆڵی پەرلەمان چالاک بکرێت بۆ رێگری لە دەستوەردانی حزبی لەکارەکانی دادگا".