بەغدا_(INA)
وتەبێژی حکومەت حەسەن نازم , سێشەممە تەئکیدیکردەوە کەحکومەتی دەستیکردووە بەدروستکردنی هەزار قوتابخانەو یەکەی نیشتەجێبوون لەشاری سەدر و هاوکات ئەوەشی خستەر کەکابینە دەنگیداوە بۆ دەستپێکردنی وەزارەتەکانی کارەباو نەوت.
وتیشی: "حکومەت پێشتر دەستیکردووە بە دروستکردنی هەزار قوتابخانە و یەکەی نیشتەجێبوون لە شاری سەدر وەک بەشێک لە ڕێککەوتننامەی چینی".
وتیشی: "ئەنجومەنی وەزیران دروستکردنی بەنداوێکی خۆڵی لە زۆنگی حەویزە پەسەندکردووە بۆ ڕێگریکردن لەهاتنەژوورەوەی تاوانباران و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، جگە لەدەنگدان لەسەر ڕاستەوخۆی وەزارەتەکانی کارەباو نەوت وخوێندنەوە بۆ هاوردەکردنی گازی قەتەری و پێشکەشکردنی بە ڕاوێژکاران".
ئاماژەی بەوەکرد"ئەنجومەنی وەزیران دەنگی دا بە کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێ لە ئێران و ئوسترالیا و ئیرلەندا و کردنەوەی کونسوڵخانەی چین لە بەسرە".
وتیشی: "ئەنجومەنی وەزیران وەرگرتنی زەوی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە پەسەندکردووە بۆ پشتگیریکردنی پرۆژەکانی زانکۆی عێراق".
وتیشی: "کابینەکە رەزامەندی دەربڕی پارچە زەویی بۆ فەرمانبەرانی تۆڕی میدیایی عێراق تەرخان بکات".