بەغداد ـ INA
دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاریدا کە یاسای نەوت و گازی حکومەتی هەرێمی کوردستان نادەستوریە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا کە یاسای نەوت و گازی حکومەتی هەرێمی کوردستان نادەستوورییە.
وتیشی: دادگا بڕیاریدا هەرێمی کوردستان ناچاربکات نەوت ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات.
پێشتریش هەر ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، رایگەیاند: دادگای باڵای فیدراڵی دانیشتنێكی دەستپێكرد بۆ بڕیاردان سەبارەت بە دۆسیەی (٥۹ فیدڕاڵی) تایبەت بە هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی رەزامەندی حكومەتی فیدراڵی.