بەغداد ـINA
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەمڕۆ سێشەممە دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی تیرۆریستانی داعشی ڕاگەیاند.
لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) كەوتوە، رایگەیاند: قارەمانانی دەزگای دژەتیرۆر توانیان سەرکردەیەکی تیرۆریستانی داعش بەناوی (ئەبو ئیسلام) دەستگیر بکەن.
وتیشی: دەستگیرکراوەکە بە ناسنامەی ساختە لە نێوان پارێزگاکاندا هاتووچۆی كردوە.