ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە باشوری موسڵ دەستی پێكرد

ئەمنی
  • 15-02-2022, 12:16
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ سێشەممە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان لە باشوری موسڵ ڕاگەیاند.
    دەستەکە لە بەیاننامەیەكدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ناردووە رایگەیاند: "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی نەینەوای حەشدی شەعبی و سوپا ئۆپەراسیۆنێكی گەڕانی بۆ ژمارەیەك لە گوندەكانی باشوری موسڵ دەستپێكرد".
    ئاماژەی بەوەکرد"ئۆپەراسیۆنەكە لەلایەن لیوای 33 و 21ی حەشدی شەعبی وهەواڵگری و فرقەی 16ی لە سوپا بۆ پشکنینی گوندی  (الدباشە) و گوندەكانی نزیك ئەو لە باشووری موسڵ دەستیپێکرد"، لە بەیانامەکەدا هاتووە: ئۆپەراسیۆنەكە بەپێی زانیاری هەواڵگری بۆ راوەدۆنانی پاشماوەی داعش و پشكنینی ئەمنی چەند گومانلێكراوێك ئەنجام دراوە".