بەغدا – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ سێ شەممە، لەگەڵ یورگن شتوك ئەمینداری گشتی ئەنتەرپول تاوتوێی سپیكردنەوە و گەڕاندنەوەی پارە و تاوانبارە هەڵاتووەكان بۆ عێراق كرد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: ئەمرۆ عەبادی لەنوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی كرد یورگن شتوك ئەمینداری گشتی ئەنتەرپول، لە دیدارەكەدا بریروڕا ئاڵوگۆڕكرا سەبارەت بە سودوەرگرتن لە شارەزاییەكانی نێوان هەردوولا و كاركردن لەگەڵ عێراق بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی بە قاچاغ براونەتە دەرەوە لەگەڵ تاوانبارە هەڵاتووەكاندا. لای خۆیەوە یورگن شتوك ئەمینداری گشتی ئەنتەرپول سەركەوتنەكانی عێراقی بەسەر تیرۆریستاندا بەرزنرخاند، وتیشی عێراق ئەندامێكی كارا و تەواوە لە بنیاتنان و كاراكردنی سیستمی ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت و سیستمی بایۆمەتری جیهانی سەبارەت بە ئاشكراكردنی تاوان و ساختەكاری و بەقاچاغبردندا.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد