بەغداد ـ INA
ئەركان شیبانی وەزیری پەیوەندیەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لابردنی زیادەڕۆییەكانی سەر ئینتەرنێتی لەماوەی ساڵێکدا ڕاگەیاند و وتیشی: بابەتی ترانزێت عێراق دەخاتە سەر نەخشەی دروست.
شیبانی لە وتەیەكدا لە پێشانگای عێراق بۆ گۆڕانکاری دیجیتاڵی و پیشەسازی زیرەك، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، رایگەیاند: وەزارەتەکەی کاری کردووە بۆ پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندیەکان، کە پلەی عێراق لەسەر خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ئێستا 47 هەمین وڵاتی جیهانە و ئەمەش پێشکەوتنێکە لەم کەرتەدا.
وتیشی: زیادەڕۆییەكانی ئینتەرنێت لەماوەی ساڵێکدا لابران و توانای نێودەوڵەتیش جگە لەدامەزراندنی پڕۆژەی گەورە دوو هێندە بووە.
هەروەها ستایشی ڕۆڵی دەزگای ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی كرد وتی: لەگەڵ هەموو سەرکەوتنەکاندا هاوبەشن، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بابەتی ئینتەرنێتی ترانزێتیش لە ڕێگەی عێراقەوە وڵات دەخاتە سەر نەخشەیەكی دروست.