بەغدا(INA)
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ سێشەممە پیرۆزبایی لە موسڵمانی جیهان و گەلی عێراق كرد بەبۆنەی لەدایكبوونی ئیمام عەلی (سەلامی خوای گەورەی لێبێت).
حەلبوسی لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بۆ موسڵمانان جیهانی و گەلی عێراق كە لە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە گوتی: پیرۆزبایی لە موسڵمانی جیهانی و گەلانی عێراق دەكەین بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی ئیمام عەلی كە ژیاننامەی ئەو واتای ئازایەتی و دانایی و قوربانیدان بووە".
وتیشی: ئەم یادە پڕبایەخەی لەدایكبوونی سەید البلغاء ئەبو ئەلحەسەن شایانی ئەوەیە ببێتە وێستگەیەك بۆ بیرهێنانەوەی وانەی مرۆڤایەتی و خۆشەویستی و خۆڕاگری كە لە ژیاننامەی بۆنخۆشدا دیار بوو و ئیلهامی بە بەهاكانی پیشەی پیرۆز و دامەزراندنی داد و بەهاكانی ڕاستی و دادپەروەری و پشتیوانی بۆ چەوساوەكان و چاكسازی و قوربانیدان".
ئاماژەی بەوەکرد: بەم بۆنەیەوە داوا لە خوای گەورە ومیهرەبان دەكەین كە هەموو ساڵێك ئەم یادەمان بەخوشی خێر بگەرێنێتەوە و وڵاتەكەمان لە ئارامی و خۆشی و چێژ لە ئاسایش و سەقامگیری وەربگرن.