بەغداد ـ INA
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و سەید موقتەدا سەدر رابەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ دووشەممە لە حەنانە لەنەجەفی پیرۆز کۆبوونەوە.
دەستەی سیاسی رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت:
ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی داخراو لەنێوان مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و سەید موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر لە حەنانە لە نەجەفی پیرۆز بەڕێوەچوو.
دەستەی سیاسی رەوتی سەدر لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە: "نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژئاوا، حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی".