بەغداد ـ INA
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و چوارچێوەی هەماهەنگی ئه‌مڕۆ دووشەممە، جەختیان لەسەر گرنگی دیالۆگ و کۆبوونەوە لەگەڵ هێزە نیشتمانییەکانی دیکە کردەوە بۆ خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتوە، دەڵێت: "بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له به‌غدا پێشوازیكرد له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی ھه‌ماھه‌نگی كه پێكھاتبوون له نوری مالكی، سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ھادی عامری، سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی فه‌تح و قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌ھلی حه‌ق".
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: كە لە كۆبوونه‌یه‌كدا پرسه سیاسی، ئه‌منی و ھه‌نگاوه‌كانی پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، به‌رپرسیارانه و نیشتمانییانه تاوتوێی دۆخه‌كه كرا و ھه‌ڵوه‌سته‌كرا له‌سه‌ر پێشھاته‌كان و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆ گه‌یشتن به رێگاچاره‌ی گونجاو و لێكنزیكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان له‌پێناو پێكھێنانی حكومه‌تێكی ته‌وافقی نیشتمانیی خزمه‌تگوزار كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی ئه‌مڕۆی ھه‌موو نه‌ته‌وه و پێكھاته‌كان بێت"،رونیشیكردوە: هەر لە كۆبوونه‌وه‌كەدا بە وردی ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ھه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسیەكان كرا، به خوێندنه‌وه بۆ ئه‌گه‌ره‌كان و له‌به‌رچاوگرتنی واقیعی ئه‌مڕۆی عێراق و پێویستی شه‌قام، ته‌ئكید له دروستكردنی ته‌وافق له‌گه‌ڵ ھێزه نیشتمانییه‌كانی تر كرایه‌وه، له‌پێناو په‌له‌كردن له پێكھێنانی حكومه‌ت به گوێره‌ی بنه‌ما یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان و په‌نابردن بۆ گفتوگۆ، زمانی دیالۆك و دوركه‌وتنه‌وه له ده‌مارگیری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی به رێگاچاره‌ی گه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌قه‌ڵه‌مدرا.
هەر لە بەیاننامەكەدا باس لەوەشكراوە، كە یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و چوارچێوه‌ی ھه‌ماھه‌نگی سوربوونی خۆیان دووپاتكرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی سیاسییانه و ئاشتییانه‌ی ھه‌موو قه‌یرانه‌كان و رزگاركردنی وڵات له‌م دۆخه‌ی تێدایه، به‌شێوه‌یه‌ك ببێته ھۆی ته‌بایی و برایه‌تی زیاتر له‌نێوان ھێزه شیعییه‌كان، كورد، سونه و ھه‌موو پێكھاته‌كانی تر، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئاوه‌دانی زیاتر‌و سه‌قامگیری سیاسی و ئارامی و ئاسایشی زیاتر.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: ھه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی جه‌ختیكرده‌وه، له‌په‌رۆشی یه‌كێتی بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی نیشتمانیی و پێكھێنانی حكومه‌تێكی نوێی خزمه‌تگوزار و چاكساز كه خزمه‌تی زیاتری وڵات و خه‌ڵك بكات.