هەولێر ـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: رێبەر ئەحمەد کاندیدی ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA) نێردراوه رایگه‌یاند:"پارتی به فه‌رمی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالد وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق دیاریكرد".
وتیشى" دوای ئه‌و پێشهاته سیاسی و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی خرانه به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، له‌پێناو به‌رده‌وامبونی هه‌نگاوه ده‌ستورییه‌كانی ناو پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان به فه‌رمی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالد وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كاندیدی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت".
ێبەر ئەحمەد كه پله‌ى لیواى هه‌یه لە ساڵی 2019 ه‌وه وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .