بهغدا-(INA)
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئهمڕۆ دووشەممە گوتی، عێراق بەبارودۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە کەسانێک هەن هەوڵی دروستکردنی ناکۆکی تائیفیان داوە.
كازمى لە وتارەکەیدا لە مەراسیمى پهردهلادان لهسهر دووەم منارهى مەزارگەی ئیمامى عەلی كورى ئەبو تالیب (سەلامی خوای لێبێت) بە بۆنەی ساڵیادی پیرۆزکردنی لەدایکبوونیەوە گوتی:"عێراق بەبارودۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و کەسانێک هەن هەوڵی دروستکردنی ناکۆکی تائیفیان داوە".
وتیشی: "پێویستە ڕۆحی خۆشەویستی دابمەزرێنین بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵکی عێراق بکەین و پێویستە بە ڕۆحی تیم کاربکەین بۆ دروستکردنی داهاتوو".
ئاماژهى بهوهشكرد"لەڕۆژانی وا سەختدا ڕۆڵی ڕابەران و پیاوانی ئایینی کۆمەڵگا زەق دەکرێتەوە و دەبێت بەهاکانی ئیمام عەلی پێکەوە ژیان هەڵبگیرێت و هەروەها کاربکەین بۆ ئەوەی نەجەف بکەینە مایەی شانازیترین خاڵی کۆكردنهوه".