بەغدا_(INA)
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران،ئهمڕۆ دووشهممه، جەختیكردهوه لە پەرۆشی حکومەت بۆ کاراکردنی ڕێکەوتننامەی چوارچێوەی عێراقی و چینی.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆك وهزیران له بهیانامهیهكدا كه بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(INA) ناردووه رایگهیاند:"مستەفا کازمی لەگەڵ چانگ تاو سپێل ، باڵیۆزی چین لە بەغدا کۆبوەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، خواستی ئەوەیان هەیە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و چین زیاتر بەرەوپێش بەرن بەتایبەت لەبوارەکانی ئابوری، بازرگانی، کلتوری، وزە، وەبەرهێنان و ئاسایش".
ئەوەشی خستوەتەڕو" حکومەتی عێراق پابەندە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی لەگەڵ چین، هەروەها بەغدا پێشوازی لە هاتنی کۆمپانیاکانی چین دەکات بەمەبەستی وەبەرهێنان لەکەرتە جیاوازەکانی عێراق".
لای خۆیەوە باڵیۆزی چین لە بەغدا باسی لەوەکردوە، حکومەتی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی عێراق و بەهێزکردنی پەیوەندی دو لایەنە لەسەرجەم بوارەکان.