بەغداد ـ INA
حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوایکرد چارەسەری واقیعیانە بۆ هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخ بكرێت و لێپرسینەوە لەو كەسانەش بكرێت یاری بەنرخەكان دەكەن.
نوسینگەی جێگری یەکەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیانامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، رایگەیاند: حاكم زاملی داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران کردوە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ زانینی هۆکارەکانی گرانی نرخی ئارد، كە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر گوزەرانی خەڵکی کەمدەرامەت هەیە.
حاكم زاملی لە نامەیەكی فەرمیدا كە ئاراستەی حکومەتی كردوە، داوا دەكات چارەسەری واقیعیانە بۆ هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخ بكرێت لەڕێگەی وەزارەتی بازرگانی فیدڕاڵی بۆ هەموارکردنەوەی میکانیزمەکان،هەرەها بەشە گەنمی ئاشەكان هەموو مانگێك دابەشبكرێت لە جیاتی ئەوەی ٤٥ رۆژ جارێك بێت.
زاملی جەختی لە گرنگیی ئاڕاستەکردنی لایەنی پەیوەندیدار لە ئاسایشی ئابوری و خۆراك كردەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی گرانی نرخ و سزادانی ئەو كەسانەش كە كەمتەرخەمن، داواشی لەوەزارەتی بازرگانی کرد بەهەماهەنگی لەگەڵ كارگەحكومیەكانی دروستكردنی ئارد و كارگە تایبەتەكان پلانێکی بەپەلە دابڕێژێت بۆ دابینکردنی ئارد بۆپڕكردنەوەی پێویستی بازاڕی ناوخۆیی و هەروەها پەرەپێدانی دیدێکی ستراتیژی لەلایەن وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە بۆ زیادکردنی ڕووبەری چاندنی گەنم و پێشكەشكردنی یارمەتی تەواو بە جوتیاران.