بەغداد ـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمن ڕایگەیاند: بڕێکی زۆر دەرمانی ساختە دەستی بەسەردا گیراوە و دوو گومانلێکراویش لە بەغداد دەستگیرکراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی كەوتوە، ڕایگەیاند: لەئۆپەراسیۆێكی گەڕان و پشكنیندا لە یەکێک لە کۆگاکاندا بڕێکی زۆر دەرمان كە بە ٥ تۆن مەزەندە دەكرێت دەستی بەسەرداگیراو دوو گومانلێکراویش لە ناوچەی سەعدوون لە بەغداد دەستگیركران.
وتیشی: ڕێوشوێنی یاسایی پێویست گیراوەتەبەر بەرامبەر تۆمەتباران و ئەو دەرمانانەی دەستی بەسەرداگیراوە.
ئاشكراشیكرد: دەزگای هەواڵگری و بەدواداچوونی فیدراڵی لەوەزارەتی ناوخۆ بەردەوام دەبێت لەپرۆسە ئەمنییەکانی بۆ بەدواداچوونی تاوانی ڕێکخراو کە دەیانەوێت یاری بە ژیانی هاوڵاتیان بكەن بە دەرمانی قاچاغ و دەرمانێك كە لە ژێر چاودێری كولێتی كۆنترۆڵی وەزارەتی تەندروستیدا نەبێت.