بەغداد ـ INA
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی ئەمڕۆ دووشەممە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی عێراقییەکان لە ئۆکرانیا و رایگەیاند: هیچ داواکارییەک لەوبارەیەوە پێنەگەیشتوە.
حسێن جەلیل وتەبێژی کۆمپانیاکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ماوەی دوو ساڵە هێڵی گەشتی نێوان عێراق و ئۆکرانیا ڕاگیراوە، وتیشی: نازانرێت رەوەندی عێراقی لە ئۆکرانیا ژمارەیان چەندە.
رونیشیكردوە: هێڵی ئاسمانیی ئامادەیە بۆ گواستنەوەی عێراقییەکانی ئۆکراینا هەر كاتێك كە ڕێنمایی دەركرا، بەڵام هێشتا هیچ داواکارییەکمان لەوبارەیەوە وەرنەگرتووە بۆ گواستنەوەی عێراقییەکان لەو وڵاتە.
پێشتر وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بۆ ئەوەی ئاسایش و سەلامەتی رەوەندی عێراقی لە ئۆکرانیا دەستەبەر بکرێت لە ئەنجامی ئەو بارودۆخە نائاساییەی لەوێ هاتوەتە كایەوە، وەزارەت داوای لە هاوڵاتانی عێراقی دەکات خاکی ئۆکرانیا بەجێبهێڵن و گەشت بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام نەدەن.
ئاشكراشیكرد: داوایان لە ستافی باڵیۆزخانەی عێراق لە کیێڤ کردوە کە چێژ لە مۆڵەتی ساڵانە وەربگرن بۆ ئەوەی سەلامەتی ئەندامانی باڵیۆزخانەكە پارێزراو بێت.