بەدواداچوون ـ INA
سەرۆکی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا دڵنیایكردەوە لە پابەندبوونی واشنتۆن بەسەروەری خاکی ئۆکرانیاوە.
كۆشكی سپی رایگەیاند: جۆو بایدن بە تەلەفۆن لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆكی ئۆكرانیا قسەی كردوەو پێی راگەیاندوە: ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانیدا بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە و خێرا وەڵامی هەر دوژمنکارییەکی ڕووسیا بەرامبەر ئۆکرانیا دەدەنەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا بایدن بەدووریزانیوە ئەمەریکا لە ڕوودانی هێرشی ڕووسیا هێزی شەڕکەری ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا ڕەوانە بکات بۆ بەرگریکردن لەو وڵاتە، بەڵام بەڵێنیداوە سزایەکی خێرا و توندی ئابووری بسەپێنێت بەسەر ڕووسیادا.