بهغدا-(INA)
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ئهمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند هەشت تیرۆریست لەچوار پارێزگا دەستگیركراون.
لیوا یحیی رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، لە بەیاننامەیەكدا كە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA) كهوتووه رایگهیاند:"لەسەر ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان مستەفا كازمی، دژە تیرۆر بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنێكى وردا بۆ له ناوبردنى ڕەگی پاشماوەی پێكهاتەكانی داعش لە شارەكانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار و صلاح الدین، كە تیایدا دوو ئۆپەراسیۆنی جۆرى ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا (6) ماشماوەی تیرۆریستانی داعش دەستگیركران.
ڕەسول ئەوەشی وت: لەلایەن هێزە ئەمنییەكانمانەوە لە بابل بۆسەیەكیان داناوە كە بووە هۆی دەستگیركردنی ئهندامێكى تیرۆریستی شاراوە لەناو هاوڵاتیاندا"،وتیشی: گەورەترین بەشی هەوڵەكانی دژە تیرۆر و بە هاوكاری ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی ، تواندرا بەدەستگیركردنی تیرۆرستێكی داعش،ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانن، كە شارەزایان لە بواری فكر و ڕاهێنانی پیشەیی و توانای جێبەجێكردنی قورسترین ئەركەكانیان هەیە كە بۆیان دانراوە، دەتوانن بە هەموو شێواز و ناوەكانیانەوە ڕووبەڕووی چەتە تیرۆریستیەكان ببنەوە.