به‌غدا-(INA)
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،ئه‌مڕۆ یەکشەممە پێشوازی لە كارمه‌ندێكى بەرگری شارستانی کرد کە منداڵێکی لە ئاگر لە ناوچەی شه‌عب ڕزگار کرد,
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)كه‌وتووه رایگه‌یاند:"كازمى پێشوازى كرد له كارمه‌ندێكى بەرگری شارستانی (کازم ڕەحمە عەزاب) کە هەفتەی ڕابردوو توانی کچێکی سێ ساڵان لە ئاگرێک ڕزگار بکات کە ماڵی خێزانەکەی لە ناوچەی شه‌عبى بەغدا ئاگرى گرتبوو و لەوێ بە تەنیا لەو ماڵەدا مایه‌وه".
کازمی ستایشی ئازایەتی ئەو كارمه‌نده قارەمانەی بەرگری شارستانی کرد كه توانی منداڵەكه رزگاربكات و له ئێستادا تەندروستی ئه‌و كچه باشه وهه‌روه‌ها ستایشی هەوڵەکانی ئەندامانی بەرگری شارستانی کرد کە بە پیشەگەرێتی و نیشتمانپەروەری و مرۆڤایەتی بەرز".
لەدیدارەکەدا لیوا کازم سەلمان بۆهان بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی ئامادەیبوو