بەغدا_(INA)
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،تاوتوێى پاڵپشتیكردنى هێزه‌كانى عێراق و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"حەلبوسی پێشوازی کرد لە ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق"،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"لە میانی دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و رێگەکانی گەشەپێدانی کرا لەگەڵ بەردەوامی هاریکاری لە بوارەکانی ئابوری و ئەمنی".
تەئکید کرایەوە" لەسەر گرنگی پشتیوانی لە هێزەکانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەپێی وتوێژی سترتتیجی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه هه‌رودولا تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسەکانی عێراق و ناوچەکە کرد لەگەڵ چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش".