بهغدا-(INA)
باڵیۆزخانەی عێراق لەڕۆما ئەمڕۆ یەكشەممە گرنگترین فایلە دیپلۆماسییەكانی دەستنیشانكرد كە كاری لەسەر دەكات و هاوكات ئاماژەی بۆ گەڕانەوەی سەركەوتووانەی ئەو شوێنەوارانە كرد كە لەدەرەوە بەقاچاغ دەبردرێن.
سوهەیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوت:"دیبلۆماسی عێراقی گرنگی بە دۆسیەی گەڕانەوەی شوێنەوارەكان دەدات و لە ماوەی ڕابردوودا چالاك بووە، و سەركەوتوو بووە لە گەڕاندنەوەی ژمارەیەكی زۆر لە دەرەوە، هەوڵەكان چەند ساڵێك پێش ئێستا دەستیپێكردووە و لە ڕێگەی بەدواداچوونەوە بە ئەنجامە ئەرێنییەكان گەیشتوون، بەتایبەتی لە هەندێك كەیسی تایبەت بە دزینی شوێنەوارەكان"، وتیشی: لە گەڕانەوەی شوێنەوارە بەقاچاخ بردووەكان لە دەرەوەی عێراق سەركەوتنێكی گەورە بەدەست هاتووە و هاوكاری نێودەوڵەتیش هەیە".
ئاماژهى بهوهكرد" ئیتالیا گەڕانەوەی ژمارەیەك كەلوپەلی بەنرخی مێژوویی ڕاگەیاند و بەشێك بوو لەو شتانەی كە لە وەزارەتی دەرەوە پێشكەشكران"،وتیشی: دۆسیەی گەڕانەوەی شوێنەوارەكان لە دەرەوە وەك فایلێكی دیپلۆماسی گرنگ دەمێنێتەوە بۆ گەڕانەوەی هەموو ئەو كەلەپوورە دزراو و بەقاچاخ بردوویانە، كەلەپوورە و كلتورییە كە بەهای زۆر لە نرخ بەرزترە وبەنرخ مەزەندەناكرێت و پێ,ەریش ناكرێت.