بهغدا-(INA)
هۆشیار زێباری سەركرده له پارتی دیموکراتی کوردستان ،ئهمڕۆ یەکشەممە ڕێزگرتنی خۆی لەبڕیارەکەی دادگاى فیدڕاڵى بۆ لابردنی لەکاندیدکردنی سەرۆکایەتی كۆمار ڕاگەیاند.
زێباری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ئامادەیبوو گوتی: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی خەمناکە بۆ عێراق کە بۆی خەباتمان کردووە بۆ ئەوەی ببێت بە دەوڵەتی داد"،وتیشی، "بڕیاری دورخستنەوەم لە خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بڕیارێکی هەڕەمەکییە و ڕووبەڕووی ستەم بووینەوە بهراستى سهرسام بووم بهو بریاره."
وتیشی: "ئێمە ڕێز لە بڕیاری دادوەری دەگرین و مافی منە وەک هاوڵاتیەکی عێراقی بڵێم کە نادادپەروەری هەیە"
ئاماژهى بهوهكرد"کاتێک خۆمان کاندید كرد بۆ سەرۆک کۆمار، هەموو مەرجەکانمان بەدی هێناوە و نوسراوى فەرمیشمان هەیە لە دهستهکانەوە کە کاندیدکردنی ئێمەیان پەسەند کردووە".
جهختیكردهوه "ئێمە هەموو ئەو تۆمەتانەمان داخستووە، خزمەتێکی گەورەمان هەیە بۆ وڵات و بە دڵسۆزی و ڕەفتاری باش خزمەتیمان کردووە".