بهغدا-(INA)
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئهمڕۆ یهكشهممه، پووچەڵکردنەوەی ھەوڵێکی بەئامانجکردنی کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربازیی لە پارێزگای موسەننا راگەیاند.
له راگهیهندراوێكى شانهكه كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(INA) كهوتووه رایگهیاند:"دوو بۆمب بۆ بەئامانجکردنی کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربازیی لەسەر رێگای خێرای پارێزگای موسەننا چێندرابوون.
راشیگەیاند" کە یەکێک لە بۆمبەکان لەلایەن شارەزایانی پووچەڵکردنەوەی بۆمبەوە، پووچەڵکراوەتەوە و ئەوەی دیکەیشیان لەژێر کۆنترۆڵدا تەقێندراوەتەوە".
وتیشی: یەكێك لەبۆمبهكان له شوێنى خۆى هەڵوەشێنرایەوە و ئەوی تریان لەلایەن شارەزایەكی تەقەمەنییەوە لەژێر كۆنتڕۆڵدا تەقێندرایەوە".