بەرگری شارستانی كوژاندنه‌وه‌ى ئاگرێكى لە عەمبارێكی بازرگانى لە رۆژهەڵاتی بەغدا راگه‌یاند

ناوخۆ
  • 13-02-2022, 09:30
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)
    بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، ئاگرێك لە عەمبارێكی بازرگانی لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا كەوتەوە.
    بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"تیمەكانی بەرگری شارستانی كۆنتڕۆڵی ئاگرێكیان كردووه‌ كە لەناو كۆگایەكی گه‌وره‌ى 1500 مەتر دووجا، كه‌ كۆگای (جبس) بووە، كە به‌ تابلۆی (سەندەویچ پەنەڵ) داپۆشرابوو كە بە خێرایی دەسوتێ وگڕ دەگرێ،ئەمەش رێك پێچەوانەی یاسایە بۆ سەلامەتی كە لە بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە ناوچەی زەعفەرانیە لە رۆژهەڵاتی بەغدایە".
    وتیشی" تیمەكانی بەرگری شارستانی ئاگرەكەیان گەمارۆداوە و مەترسی بڵاوبونەوەیان بۆ عەمبارەكانی دەوروبەری شوێنی ڕووداوەكە لابردووە و دواتر دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ كارەكەیان ئەنجام داوە و بە بێ تۆماركردنی هیچ زیانی گیانی لە كاتی كەم كردنەوەی زیانی مادییان كۆتاییان بە ڕووداوەكە هێناوە،وتیشی: بەرگری شارستانی داوای لێكۆڵینەوە كردووە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی پسپۆڕی دادوەری بۆ دیاریكردنی هۆكارەكانی ئاگرەكە.